كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی سه‌نایعی “خالص سازان”ی ڕووی له زه‌نجان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كارفه‌رمای كارخانه ڕۆژی شه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌ز به بیانووی جۆراوجۆر ئه‌م كارخانه‌یه‌ی ته‌عتیل كردووه و ٤٦٥ كرێكاری شاغڵ له‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ی كه هه‌ركامیان پێشینه‌ی ١٠ تا ١٢ ساڵ كاریان هه‌بوو، له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه. كرێكارانی ناڕازیی به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه و له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكاردی ئێعتڕازی، خوازیاری كرانه‌وه كارخانه و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار بوون.