به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌داریی ڕوانسه‌ر ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌م كرێكارانه ٥ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه و هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕه‌ای په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، جێژنانه و پاداشی كۆتایی پاره‌كه‌شیان پێ نه‌دراوه.