کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی ئاومه‌عده‌نی داماش

تجمع اعتراضی کارگران کارخانه آب معدنی داماش

تجمع اعتراضی کارگران کارخانه آب معدنی داماش

 

ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی ئاومه‌عده‌نی “داماش” له‌ شارستانی ڕوودبار، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفی گوزه‌رانیان و هه‌روه‌ها بارودۆخی كاریان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه‌ به‌ دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ڕاشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ نزیكه‌ی ٣٠ كرێكار ده‌بن كه‌ له‌ سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه‌. به‌وته‌ی ناڕازییان، پێشتر له‌م كارخانه‌ی ١٤٠ كرێكار كاریان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا به‌دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی كار له‌م كارخانه‌یه‌، ته‌نیا ٣٠ كرێكار ماونه‌ته‌وه‌ كه‌ جگه‌ له‌ كێشه‌ی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، بڕی دوو مانگ له‌ حه‌قی بیمه‌كانیشیان به‌ ڕێكخراوی دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌رداخت نه‌كراوه‌.