کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی نه‌خۆشخانه‌ی گه‌نجی بۆرازجان

2h 1

2h 1

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی سه‌عات كاری نه‌خۆشخانه‌ی گه‌نجیی بۆرازجان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی له‌ ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چه‌ندین نووسراوه‌، خوازیاری وه‌رگرتنی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و ٣ ساڵ حه‌قی بیمه‌كانیان بوون. كرێكاران باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زیاتر له‌ ١٠ مانگه‌ له‌ لایه‌ن بیمارستانه‌وه‌ هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه‌ و ٣ ساڵیشه‌ كه‌ حه‌قی بیمه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌.