كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خزمه‌تگوزاری به‌نده‌ر خومه‌ینی، ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردانی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ماه‌شه‌هر ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٥ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان بوون ڕایانگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، له‌ئاست له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕازیین. ده‌شڵێن: له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوویاندا، شاره‌دار به‌ڵێنی دابوو كه بڕی سێ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت بكات، به‌ڵام ئێستا به بیانووی جۆراوجۆر له‌وانه كه‌م هێنانی بودجه، خۆ له په‌رداختی كردنی ده‌بوێرێت.