كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی بێهداشت و ده‌رمانی فه‌ڕانسه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان بۆ جارێكی دیكه له ماوه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا، له به‌رامبه‌ر یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری پاریس پێته‌ختی فه‌ڕانسه، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری باشتربوونی بارودۆخی كار و ژیانیان بوون.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له‌م بارودۆخه‌ی قه‌یراناوییه ئێستادا له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هیچ پشتیوانییه‌كیان لێ ناكرێ. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا زیاتر له ٢٨ هه‌زار كه‌س به هۆی تووشبون به ویرووسی كۆرۆنا له فه‌ڕانسه گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه له سه‌ره‌تای مانگی مه‌ی، بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له به‌شی خزمه‌تگوزاری پزیشكی و ده‌رمانی ئه‌م وڵاته كار ده‌كه‌ن، هه‌زار و ٥٠٠ یۆرۆ پاداشی دیاری كردبوو.