دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی ناوچه‌ی ٢٠ی تاران، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری و هه‌روه‌ها ئیدامه‌كاری به بێ دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه: نزیكه‌ی ٦٠ كرێكاری به‌شی فه‌زای سه‌وزی ناحییه‌ی سێ ناوچه‌ی ٢٠ی شاره‌داریی تاران كه هه‌ركامیان پێشینه‌ی زیاتر له ١٥ ساڵ كاریان هه‌یه، سه‌ره‌ڕای نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، جێژنانه و سه‌نه‌واتی پاره‌كه‌شیان پێنه‌دراوه. ده‌شڵێن: حه‌قده‌سته‌كانیان به شێوه‌ی حقووقی پایه په‌رداخت ده‌كرێ و ئه‌ویش سه‌روه‌خت پێیان نادرێ. هاوكات ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، به‌رپرسانی شاره‌داری ئیمكاناتی بێهداشتی وه‌ك، ماسك و ده‌ستكێشیان پێ نه‌داون و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه به‌دوای ته‌عتیلاتی نه‌ورۆزی، به‌رده‌وام له به‌شی فه‌زای سه‌وز درێژه‌ی به كاره‌كه‌یان ده‌ده‌ن.