كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی فازی ٢ی پاڵاوگه‌ی ئابادان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاریان و هه‌روه‌ها گوزه‌رانیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م پاڵاوگه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئه‌م پڕۆژه‌یه له لایه‌ن په‌یمانكاره‌وه ته‌عتیل كراوه و كرێكاره‌كان ناردراونه‌ته‌وه بۆ مه‌ره‌خه‌سی و بڕیار بوو كه به‌دوای خستنه‌وه‌گڕی چالاكییه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه، كرێكاره‌كان سه‌رله‌نوێی به‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان، به‌ڵام ئه‌م به‌ڵێنه وه‌دینه‌هاتووه و ته‌نانه‌ت ٢٠ كه‌س له كرێكارانی بومیش له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. ده‌شڵێن: به‌شێك له حه‌قده‌ست و جێژنانه‌ی مانگی ڕێبه‌ندانی پاره‌كه و ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٧یان هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه.