ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی هێڵی فه‌ننی ڕێگای ئاسنی گولستان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی هێڵی فه‌ننی ڕێگای ئاسنی گولستان وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٤ مانگ له حه‌قی بیمه‌كه‌یان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و دانی ٥٠ له‌سه‌دی ٦ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، خوازیاری پێكهێنانی شوڕایه‌كی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری بوون. ده‌شڵێن: شوڕای كرێكاری ده‌بێ له لایه‌ن كرێكارانه‌وه هه‌ڵبژێردرێ و كرێكاران مافی ده‌نگ دان و قسه‌كردن له‌م شوڕایه‌یان دا هه‌بێ. ڕاشیانگه‌یاندووه شوڕای كرێكاری تراوێرس یاخود هه‌ر شیركه‌تێكی دیكه ئێعتباری نییه و له لایه‌ن كرێكارانه‌وه به ڕه‌سمییه‌ت ناناسرێت.