ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی گیلان له‌وانه، “وارس خه‌زه‌ر و پارس شه‌هاب” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی خاكه‌لێوه، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، خوازیاری ته‌عتیلی كارخانه‌كان تا كۆتایی قه‌یرانی كۆرۆنا بوون.
له‌م پێوه‌نده‌دا كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، داواكارییه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه جگه له‌و كارخانانه‌ی كه مه‌وادی بێهداشتی و ده‌رمانی به‌رهه‌م دێنن، كارخانه‌كانه‌كانی دیكه لانیكه‌م تا كۆتایی ته‌عتیلاتی نه‌ورۆزی دابخرین و به‌مجۆره پێش به بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا بگیرێت. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه كه به بێ هیچ ئیمكاناتێكی بێهداشتی و پێشگیرانه، درێژه به‌كاره‌كانیان ده‌ده‌ن.