ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی سازمانی جه‌نگه‌ڵه‌كان، مه‌راتع و ئابخیزداری، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كارمه‌ندان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلسی ڕژیم خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. هه‌روه‌ها ئه‌م كارمه‌ندانه ڕایانگه‌یاندووه، كه ئه‌مه له كاتێكدایه كه حقووقی به‌شێك له به‌شداربووان له‌م كۆبوونه‌وه، له په‌سه‌ندكراوی وه‌زاره‌تی كار كه‌متره، به‌ڵام به‌م حقووقه هێشتا به دوای چندین مانگ په‌رداخت ده‌كرێت، بویه ده‌رێژه‌یان به ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین داوه و هاتوونه‌ته به ده‌ركی مه‌جلس.