ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ناوه‌ندی عێلمی كاربۆردیی شاره‌داریی تاران له به‌رامبه‌ر بینای شۆرای شار، له‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ناوه‌ندی عێلمی كاربۆردیی شاره‌داریی تاران كه هه‌ركامیان ٥ تا ١٥ ساڵه له‌و ناوه‌نده كار ده‌كه‌ن، له ناڕه‌زایه‌تی به ڕوون نه‌بوونی باروودۆخی كاره‌كه‌یان و هه‌روه‌ها ده‌ركردنی كارمه‌ندان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م شیركه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ر شۆرای شاری تاران ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه. ناڕازیان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسان بوون به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی كارمه‌ندانی ئه‌م ناوه‌نده له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه نه‌دراوه.