به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی سه‌عات كار له نه‌خۆشخانه‌ی بۆرازجان له ئۆستانی بووشێهر ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كارمه‌ندانه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ١٠ مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی ٣ ساڵ له بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه و خوازیاری وه‌ڵام دانه‌وه به‌رپرسان به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون. شایانی باسه، هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ كام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی ناڕازییان نه‌بووه.