كارمه‌ندانی بە‌شی شاره‌داریی سلێمانی به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانیان لە هەڕەشە و مەترسی كه‌سانێك كه له درووست كردنی ماڵ و خانوو زیاده‌ڕه‌وی ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ر دادگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
ڕۆژی سێشەممە ١٢ی مانگی خه‌رمانان، ژمارەیەک لە كارمه‌ندانی بە‌شی سەر بە سە‌رۆكایەتی شاره‌داریی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌کیان لە به‌رامبه‌ر باڵەخانەی دادگای سلێمانی ئەنجامدا و داوایانکرد گیانی كارمەندانی بەشەکەیان بپارێزرێت، کە لەکاتی ئەرکی فەرمیدا روبەڕوی مەترسی و هەڕەشە و دەستگیرکردن دەبنەوە. كارمه‌ندانی ناڕازیی لە یاداشتێکدا کە ئاڕاستەی دادگا و لایەنی پەیوەندیداره‌كانیان کرد، ناڕەزایەتی خۆیان نیشاندا لە دەستگیرکردنی دو کارمەندی بەشەکەیان، بەهۆی ئەوەی لەکاتی راپەڕاندنی کاروباری رۆژانەیان خانویەکی زیادەڕۆیان ڕووخاندووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەلایەن ئەو خاوەنی خانوەکەوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە ماوەی دو رۆژە بە بڕیاری دادگا دەستگیرکراون.