کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كارمه‌ندانی ئیداره‌كانی نیشابوور

 

كۆمه‌ڵێك له‌ كارمه‌ندانی ئیداره‌كانی شارستانی نیشابوور ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی موتاڵباتی ١٠ ساڵی ڕابردوویان له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتیی ڕێگاوبان و شارسازیی ئه‌مشارستانه‌، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناڕازییان كه‌ ژماره‌یان ٦٠ كه‌س ده‌بوو ڕایانگه‌یاندووه‌ موتاڵباته‌كه‌یان به‌ سه‌رنج دان به‌وه‌یكه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردووا شاره‌كه‌ی خۆیان جێهێشتووه‌ و به‌ پێی په‌سه‌ندكراوی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به‌وه‌یكه‌ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه‌ شوێنی نیشته‌جێ بوونی خۆیان له‌ گه‌وره‌ شاره‌كانه‌وه‌ گوازتووه‌ته‌وه‌ بۆ شاره‌ چكۆڵه‌كانی دیكه‌، پارچه‌ زه‌وییه‌ك پێیان ده‌درێت، به‌ڵام هه‌تا ئێستا و پاش تێپه‌ڕبوونی ١٠ ساڵ هێشتا، هیچ هه‌نگاوێك به‌م ئاڕاسته‌ییه‌ هه‌ڵنه‌گیراوه‌. ناڕازییان جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌رپرسان به‌ كێشه‌وگرفته‌كانیان ڕانه‌گه‌ن، تا گه‌یشتن به‌  داخوازییه‌كانیان ده‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرن.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له‌ ئاست له‌ناوبردنی دارستانه‌كان

-

برینداربوونی چوار كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی بانه و نه‌وسوود

-

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی قزلحه‌سار و ئیلام

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی له‌ سنه‌

-

ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی فه‌رمانبه‌ران و موعه‌لیمانی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ تاران

-