به سه‌دان كرێكاری شیركه‌تی گواستنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خه‌لیجی فارس، ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی خه‌رمانان له شارستانی ئیسلامشار، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له ٥٠٠ كرێكاری شیركه‌تی گواستنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خه‌لیجی فارس، له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركردنی كرێكاران، كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان و گۆڕینی قه‌رارداده‌كان له ڕه‌سمییه‌وه بۆ په‌یمانی، له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی ئه‌م واحیده ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه. به‌وته‌ی ناڕازییان، به پێی به‌ڵێننامه‌یه‌ك كه به‌شی خسووسی شیركه‌تی گواستنه‌وه‌ی خه‌لیجی فارس به سازمانی خسووسی سازیی داوه، مافی ئه‌وه‌ی نییه كه هیچ كرێكارێك تا ٥ ساڵی داهاتوو له‌سه‌ر كار ده‌ربكات، به‌ڵام به‌شی خسووسی به سه‌رنج نه‌دان به‌م به‌ڵێننامه‌یه، له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵه‌وه سه‌رجه‌م قه‌راردادی كرێكارانی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه. كرێكاران هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: كارفه‌رما له كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوو به‌ڵێنی دابوو كه به‌شێك له حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت بكات، به‌ڵام ئه‌م بڵێنه هه‌تا ئێستا به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه.