ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له شۆفیر تاكسییه‌كانی ماه‌شه‌هر له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به كێشه‌وگرفته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین به‌نێر، له‌ئاست كێشه‌وگرفته‌كانی وه‌ك، هه‌زینه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی كۆنبوونی ماشین، ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها كه‌م بوونه‌وه‌ی سه‌همییه‌ی بێنزین كه بۆیان دیاری كراوه، ناڕازیین. شایانی باسه، له كاتێكه‌وه كه قیمه‌تی بێنزین، سێ به‌رابه‌ر گران بووه، شۆفیر تاكسییه‌كان له شاره جۆراوجۆره‌كان هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی، به‌ڵام هه‌تا ئێستا به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار له‌مباره‌وه هیچ هه‌نگاوێكیان به‌م ئاڕاسته‌یه هه‌ڵنه‌گرتووه.