كۆمه‌ڵێك له شۆفیر ئۆتوبووسه‌كان له یاسووج ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌مشاره و ئۆستانداریی كوهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی شۆفیرانی ناڕازیی، ٧ مانگه هیچ حقووقێكیان پێنه‌دراوه كه سێ مانگی پێوه‌ندی به مانگی به‌فرانبار، ڕێبه‌ندان و ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٦وه هه‌یه و ئه‌و چوار مانگه‌ی دیكه‌ش پێوه‌نده به مانگه‌كانی سه‌رماوه‌ز، به‌فرانبار، ڕێبه‌ندان و ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٨وه هه‌یه. ناڕازییان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه: حه‌قی بیمه‌كانیان، جێژنانه، سه‌نه‌وات و حه‌قی مه‌ره‌خه‌سیشیان پێ نه‌دراوه و له وه‌رزی هاوینی پاره‌كه‌ش سێ مانگ بێكار كراون.