كۆمه‌ڵێك له جووتیارانی ئیسفه‌هانی ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان له ناڕه‌زایه‌تیی به هه‌ڵێنجانی نایاسایی ئاوی “زایه‌نده ڕوود”، له به‌رامبه‌ر ڕێكخراوی ئاوی مه‌نته‌قه‌یی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، جووتیارانی ئیسفه‌هانی به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه، له‌ئاست هه‌ڵێنجانی نایاسایی ئاوی زایه‌نده ڕوود و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی پڕۆژه نایاساییه‌كان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. جووتیارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها له‌ئاست ئه‌ستاندنه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تیی له نیزام سێنفی كه‌شاوه‌رزی و ڕێكخستنی ئاوی زایه‌نده‌ڕوود ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی “حه‌ق ئابه‌مان وه‌ر ده‌گرین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بمرین” ڕایانگه‌یاندووه: بۆ جووتیاران نه‌بوونی ئاو له ورزی هاوین و نه‌بوونی به‌رهه‌م و وشكبوونی داره‌كان به‌واتای كۆرۆنایه.