كۆمه‌ڵێك له سه‌رایه‌دارانی مه‌دره‌سه‌كانی تاران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم، له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه: حه‌قده‌سته‌كانیان پێنج قات له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییه و ئه‌مه‌شه ئه‌وانی له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه. ناڕازییان داوایان له به‌ناو نوێنه‌رانی خه‌ڵك له مه‌جلیس كردووه كه گوشار بخه‌نه سه‌ر وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش تا به كێشه‌ی ماڵی كارمه‌ندانی خزمه‌تگوزاریی مه‌دره‌سه‌كانی ڕابگه‌ن.