ڕۆژی دووشهممه ٢٣ی بهفرانبار، بەشێک لە زیندانییە سیاسییەکان و نوێنەرانیان بەمەبەستی دەربڕینى ناڕەزایى لەسەر ئەو بڕگەیەی پڕۆژەیاسای چاکسازیی کە تێیدا باس لە بڕینی مانگانهكانیان دەکات، لەبەردەم پەرلەمانی کوردستاندا له شاری ههولێر كۆبوونەوە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، بەشێک لە زیندانیانی سیاسی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەموو شار و ناوچەکانی هەرێم، بەمەبەستی ئیدانەکردنی ئەو بڕگەیەی پڕۆژەیاسای چاکسازیی کە تێیدا باس لە بڕینی مانگانهی زیندانییە سیاسییەکان دەکات، كۆبوونەوە و داوای دەستکاریکردنی ئەو بڕگەیە دەکەن. راشیگەیاند، بەگوێرەی بڕگەیەکی پرۆژەیاسای چاکسازیی کە لە ئێستادا پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکات، مانگانهی پێنج هەزار زیندانی سیاسی دەبڕدرێت و ئەوەش، نیگەرانی زۆرى ئەو توێژەی بەدوای خۆیدا هێناوە. ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژى ١١ى ژانوییهی ٢٠١٩، حکومەتى هەرێمى کوردستان پڕۆژەیاساى چاکسازى لە خانەنشین، موچە، دەرماڵە، بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان رەوانەى پەرلەمانى کوردستان کرد و لە ئێستادا خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت.