رێکخراوی “ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە” هۆشداری دەدا لەوەیكه دارستانە سروشتییەکان، ڕووبهڕووی لەناوچون بونەتەوە و داوا دەکەن رێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی دارستانەکان.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی سهرماوهز، رێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە لە كۆبوونهوهیهكی ناڕەزایەتیدا لە باخچەی نالی سلێمانی یاداشتێکیان ئاڕاستەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کردووە و هۆشداریان داوە لەوەی ئاگری ساڵانەی ناو دارستانەکان یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی وێرانکاری سروشت و لەناوچونی هەزاران درەخت و پەلەوەر و ئاژەڵ. بەپێی بەدواداچونەکانیان، تەنها لەمساڵدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە ٢٥٠ هەزار دۆنم دارستان و لەوەڕگه سوتاون کە زیانەکەی زیاترە لە سوتانی پێنج ملیۆن درەختی تەمەن یەک ساڵ تا ٢٥٠ ساڵه. بەپێی ئامارەکانی ئەم رێکخراوەیه، لەماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا ٥٠ لهسهدی دارستانەکانی هەرێم لەناوچون و بەوهۆیەشەوە رێژەی سەوزاریی هەرێمی کوردستان لە ٢٣ لهسهدهوه بۆ ١٢ لهسهد دابەزیوە.