کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی دووكانداران و كاسبكاران له‌ كه‌ركووك

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی دووكانداران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی دووكانداران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی ڕێبه‌ندان، بەشێک لە دوکاندار و کاسبکاران دژى بڕیارى چۆڵکردنى شوێنەکانیان لە کەرکوک كۆبوونەوە .

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لە شارى کەرکوک بەشێک لە دوکاندار و کاسبکارانى بازاڕى حەویجە کە ژمارەیان ٤٠٠ کەسە و بازاڕەکەش چەندین پیشەى جۆراوجۆرى تێدایە لە دژى بڕیارى چۆڵکردنى شوێنەکانیان كۆبوونەوە. شایانی باسه‌، دووكاندارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ حکومەت دەیەوێت شوێنەکانیا پێ چۆڵ بکات، کە زۆرینەمان دەرچووى زانکۆ و پەیمانگان. باس لەوەش دەکەن، حکومەت بەبێ ئەوەى هێچ شوێنێکى دیکەیان بۆ دابین بكات، بڕیارى چۆڵکردنى ئەو ناوچەیەى داوە. ئەوەش لەکاتێکدایە، بەوتەى دوکاندارەکان هەقتەى ڕابردوو هێزێکى ئەمنى پێیانی ڕاگەیاندبوو، کە شوێنەکە چۆڵ بکەن ئەگەر نا دوکانەکانیان دەڕوخێنن.