به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی گه‌ڵارێزان كۆمه‌ڵێك له ده‌ستفرۆشان و بازاڕییانی شاری كرماشان، له ئێعتڕاز به هه‌نگاوی ئه‌م دواییانه‌ی شاره‌داریی سه‌باره‌ت به كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌عات كاری ده‌ستفرۆشان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی گه‌ڵارێزان، مه‌ئموورانی شاره‌داریی كرماشان له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكی ده‌ستفرۆشان و بازاڕییان له سه‌عات شه‌شی دوانیوه‌ڕۆ به‌ولاوه، له‌گه‌ڵ ده‌ستفرۆشان و بازاڕاییانی شه‌قامی “ده‌بیر ئه‌عزه‌م” كه به ناوه‌ندی سه‌ره‌كی كڕین دێته ئه‌ژمار، تێكهه‌ڵچوون. شایانی باسه، ده‌ستفرۆشان و بازاڕاییان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵه‌ی مه‌ئموورانی شاره‌داریی خۆڕاگریان كردووه و ئه‌م ئێعتڕازه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پشتیوانیان لێكراوه.