ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شارستانی بێهبه‌هان له جنووبی شه‌رقی ئۆستانی خوزستان له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕێژه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی بێكاری له‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به ڕێژه‌ی بێكاری له‌مشاره و هه‌روه‌ها له‌ئاست دانه‌مه‌زراندنیان له پاڵاوگه‌ی “بید بۆله‌ند”، له شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی نۆژی جومعه له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی “ئیمام زاده حه‌یده‌ر” كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری وه‌ڵام دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه نه‌چووه.