ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسان به كێشه‌وگرفت خه‌ڵك، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی شاری قۆروه به كۆبوونه‌وه ڕێگای “قۆروه ــــ هه‌مه‌دان”یان به‌ست.
به‌وته‌ی ناڕازییان، لهمێژهكه خه‌ڵكی شاری قۆروه و ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری، خوازیاری دابین كردنی پردێكی په‌ڕینه‌وه له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی قۆروه به‌تایبه‌ت ڕێگای پڕهاتووچۆی قۆروه به‌ره‌و هه‌مه‌دانن، به‌ڵام له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تییه‌وه هیچ سه‌رنجێك به‌م داواكارییه نه‌دراوه. ده‌شڵێن: به‌هۆی ئه‌م سه‌رنج نه‌دانه خه‌ڵكی ئاوایی “تازاوا”ی به‌شی “چواردۆڵی” به ئاڕاسته‌ی په‌یگیریی مافه‌كانیان، ڕێگای قۆروه به‌ره‌و هه‌مه‌دانیان به‌ست.