ڕۆژی شه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌ممه، خوێندكارانی چه‌ندین زانكۆی ئێران له ناڕه‌زایه‌تیی به دانه‌خران و نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست بۆ پێشگیری له ویرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانه‌دا و هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم، به شێوه‌ی جیاجیا كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شه‌وی شه‌ممه، كچانی زانكۆ بهشتی شاری تاران له ئاست دانه‌خرانی زانكۆه‌كه و نه‌بوونی پێداویستی به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له نه‌خۆشی كۆرۆنا، به وتنی چه‌ندین دروشم ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها، خوێندكارانی زانكۆه‌كانی مازه‌نده‌ران و ئیسفه‌هان و شه‌هركۆردیش، به‌م بوونه‌وه كۆبوونه‌وه.