كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی شاری زابۆل ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی كه‌پسوولی گاز و كێشه‌وگرفت له‌بواری دابین كردنی گازی ماڵێی، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ڕژیم له‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌هۆی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی گاز له لایه‌ن شیركه‌تی ئه‌لیاس گاز، فرۆشتنی سه‌همییه‌ی نه‌وتی سپی و كه‌ڵك وه‌رگرتن له گاز به جێگه‌ی ئه‌م سووته‌مه‌نییه و زیادبوونی ماشێنه‌كانی گازسووز، دابین كردنی گازی ماڵێی له زاهێدان له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. ده‌شڵێن: به‌هۆی چاودێری نه‌كردنی ده‌وڵه‌ت، قیمه‌تی كه‌پسووله‌كانی گاز بۆ ٣٥ تا ٤٠ هه‌زار تمه‌ن به‌رزبووه‌ته‌وه.