کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خانه‌نشین كراوانی كشوه‌ری و له‌شكه‌ری و ته‌ئمین ئیجتماعی

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خانه‌نشین

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خانه‌نشین

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشین كراوانی كشوه‌ری و له‌شكه‌ری و ته‌ئمین ئیجتماعی له‌سه‌ر بانگهێشتی پێشووی شوڕای خانه‌نشین كراوان له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی كار له‌ شه‌قامی ئازادی تاران كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكارد به‌ ناوه‌ڕۆكی “گوزه‌ران و ته‌ندرووستی وێڕای بیمه‌ی كارامه‌ مافی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه‌”، “پێویستی ئێمه‌ له‌م كاته‌، دابین بوونی ژیانه‌”، “مۆعه‌لیمی و كرێكاری به‌ندكراو ده‌بێ ئازاد بكرێت”، “مۆعه‌لیم، كرێكار، خوێندكار یه‌كگرن یه‌كگرن” و “كۆبوونه‌وه‌ و ته‌شه‌كۆل مافی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه‌” خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون.