كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئه‌راك، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان له ناڕه‌زایه‌تیی به خسووسی سازیی و ڕاگوێزرانی خانه‌نشینیان به سندووقی خانه‌نشینی كرماشان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای سندووقی خانه‌نشینی سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئه‌راك ڕایانگه‌یاندووه، له ئێستادا بودجه‌ی ئۆستانی كرماشان و شاره‌كانی ژێرچاودێری ئه‌م ئۆستانه، ده‌درێ به كرماشان كه زۆربه‌ی خه‌رجی كاروباری خودی كرماشان ده‌كرێ و ئه‌راك به‌شێكی وه‌های پێ نادرێ. ده‌شڵێن: هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار ئه‌م ته‌وه‌ره له ئۆستان په‌یگیری كراوه، به‌ڵام وه‌ڵامێكی ڕوونیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه پێ نه‌دراوه‌ته‌وه.