ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له جووتیارانی ئیسفه‌هان له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئاوی زایه‌نده‌ڕوود له لایه‌ن دهستووپێوهندهكانی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
شایانی باسه، ناڕازییان پێشتریش به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه، كارگێڕانی ڕژیمیان ناچار به پاشه‌كشه كردبوو و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له لۆدێر به‌ربه‌ست و دیواره‌كانی درووست كراوی وزه‌خانه‌ی به‌رقی ئیسلام ئابادی ئیسفه‌هانیان له مه‌سیری زایه‌نده‌ڕوود له‌ناو بردبوو. ئه‌م جووتیارانه كه ژماره‌یان زیاتر له ١٠٠ كه‌س ده‌بێت له ناڕه‌زایه‌تیی به درووست كردنی دیوار و به‌ربه‌ست له لایه‌ن وزه‌خانه‌ی ئیسلام ئابادی ئیسفه‌هان و داگیركردنی به‌شێك له ده‌ورووبه‌ری زایه‌نده‌ڕوود و هه‌روه‌ها هه‌ڵێنجانی نایاسایی ئاو، له به‌رامبه‌ر ئه‌م وزه‌خانه‌یه كۆبوونه‌ته‌وه.