كۆمه‌ڵێك له جووتیارانی شه‌رق و غه‌ربی ئیسفه‌هان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی به‌فرانبار بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی “خوراسگان”ی ئه‌مشاره، خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی په‌سه‌ندكراوی ٩ ماده‌یی شوڕای باڵا وه‌زاره‌تی ئاو و ڕاگیرانی پڕۆژه‌ی ڕاگواستنی ئاو له ڕووباری زایه‌نده‌ڕوود بوون.
به‌وته‌ی ناڕازییان، گرینگ‌ترین خواستی ئه‌وان به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م په‌سه‌ندكراوانه‌یه و هه‌تا ئێستا په‌سه‌ندكراوی ٩ ماده‌یی شوڕای باڵای وه‌زاره‌تی ئاو كه تایبه‌ته به “پێش‌گرتن به ڕاگوازتنی ئاوی زایه‌نده‌ڕوود، دیاری كردنی حه‌ق ئابه، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانی كه‌شاوه‌رزان و چاودێری به‌سه‌ر ئه‌م ڕووباره”، به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه. ده‌شڵێن: بڕیار بوو به‌هۆی ڕاگوازتنی حه‌ق ئابه‌ی كه‌شاوه‌زران له ڕووباری زایه‌نده‌ڕوود، له كۆتایی ساڵ زیانه‌كانیان قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م ته‌وه‌ره وه‌دینه‌هاتووه.