به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌رمانان كۆمه‌ڵێك له به‌شداربووانی ناڕازیی به شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌فته‌ری، له به‌رامبه‌ر دادستانی تاران كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر دادسه‌رای گشتیی ڕژیم له شاری تاران، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه بوون. شایانی باسه، تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌فته‌ری ئه‌سنادی ڕه‌سمی پاش ١١ ساڵ هه‌ڵپه‌سێردراوی، له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ٩٧ به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام هاوكات له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه، شه‌پۆلێكی به‌ربڵاو له ناڕه‌زایه‌تیی به‌شدرابوونی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی به شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌نجامه‌كانی كه‌وته‌ڕێ. به‌وته‌ی ناڕازییان، ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان به شێوازی نائاسایی ئه‌نجام دراوه و بێده‌نگی سازمانی سه‌بتی ئه‌سناد و ئه‌ملاكی وڵات، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه گومان له ناو كۆمه‌ڵگای حقووقی درووست بێت.