ده‌یان هه‌زار ڕومانیایی شه‌وی شه‌ممه له ساڵڕوژی سه‌ركوتی ناڕازییان له ساڵی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له دژی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته ڕێكخست.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه كه له شاری بۆخارست پێته‌ختی ڕ‌ومانی به‌ڕێوه‌چوو، له ناڕه‌زایه‌تیی به گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاو له ده‌وڵه‌ت، لاوازی له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و بێ هێز بوونی ده‌زگای قه‌زایی له لایه‌ن حیزبی حاكمه‌وه ڕاگه‌یندراوه. شایانی باسه زیاتر له ٢٠ هه‌زار كه‌س به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی ده‌وڵه‌ت له‌مشاره خوازیاری ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بوون.