به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی پڕۆژه‌ی پۆمپاژی ئاوه‌ڕۆ له په‌ردیسی ئه‌هواز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی ناوچه‌كه به به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد له ناڕه‌زایه‌تی به دانانی پاڵاوگه‌ی ئاوه‌ڕۆ له‌م ناوچه‌یه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دانیشتووانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه به درووست كردنی ئه‌م پاڵاوگه‌یه زه‌ربه له ژینگه و نه‌مامه‌كانی ئه‌م شوێنه ده‌درێت و كێشه‌ی زۆر بۆ یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون و مه‌دره‌سه‌كانی ده‌ورووبه‌ری درووست ده‌كات.