پارێزه‌رانی جه‌نگه‌ڵه‌كانی شوماڵ له ئۆستانی مازه‌نده‌ران، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی ٤ مانگ حه‌قده‌ست، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی سه‌رۆكی یه‌كیه‌تی نوێنه‌رانی كرێكارانی ئۆستانی مازه‌نده‌ران، پتر له ٢ هه‌زار كرێكاری پارێزه‌ری جه‌نگه‌ڵه‌كانی شومال به هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و گرانی له ڕاده‌به‌ده‌ر، له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و وێڕای چه‌ندین جار ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.