كرێكارانی هێڵه‌كانی ئه‌بنییه‌ی فه‌نی شاغڵ له هێڵی پێنجی میترۆی تاران، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌ممه، له‌ناره‌زایه‌تی به نه‌درانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌ی دواخراو، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، پتر له ١٠٠ كرێكار له هێڵی پێنجی مێترۆی تاران كارده‌كه‌ن كه ٩٠ كه‌سیان له به‌شی ئینتیزامات و ٨٠ كه‌سی دیكه‌ش له به‌شی پاراستنی هێڵی پێنجی مێترۆی تاران، به به‌رێوبه‌رایه‌تی شیركه‌تێكی په‌یمانكاری، كارده‌كه‌ن كه نزیكه‌ی سێ مانگ حقووق و ٤ مانگ حه‌قی بیمه‌یان دواخراوه. كرێكارانی نارازی له‌م باره‌وه ده‌ڵێن: له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ساڵی نوێی هه‌تاوی دان و نڕخه‌كان هه‌ر له به‌رزبوونه‌وه دان كه‌چی به‌رێوبه‌رانی شیركه‌ت به بیانووی نه‌بوونی نه‌قدینه‌گی و مه‌نابعی ماڵی حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت ناكه‌ن.