خانه‌نشینكراوانی فوولادی ئیسفه‌هان، رۆژی سێشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌ممه، له‌ناره‌زایه‌تی به به‌رێوه نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و بیمه‌ی ته‌كمیلی و باروودۆخی خراپی ژیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
كرێكارانی خانه‌نشینكراوی فوولادی ئیسفه‌هان، خوازیارن كه حقووقه‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕۆیشتنه سه‌ره‌وه‌ی هێڵی هه‌ژاری بڕواته سه‌ره‌وه. جێی ئاماژه‌یه كه له ئێستادا خانه‌نشینگراوانی ئه‌م شیركه‌ته كه‌متر له ٣ ملیۆن تمه‌ن حقووق ده‌ستێنن و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه به‌پێی یاسای ته‌ئمین ئیجتیماعی، ئه‌بێ حقووققه‌كانیان هاوسان له‌گه‌ڵ چوونه سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی ژیان دابین بكرێت و هه‌روه‌ها خوازیاری ئیسلاحی یاساكانی كارن پێش هاتنی ساڵی تازه.