كۆمه‌ڵێك له مۆڕه‌بیانی پێش ده‌بستانی شارستانی ئیزه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی سه‌رماوه‌ز، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی كاریان، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
مۆڕه‌بیانی ناڕازیی سه‌ره‌ڕای داواكاری بۆ گۆڕینی بارودۆخی كاریان، له‌ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه ڕوو له كاربه‌ده‌ستانی ئاموزش و په‌روه‌رش، له‌ئاست پێش‌گرتن به ناردنی نامه‌ی دامه‌زراندنیان و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌وته‌ی مۆڕه‌بیانی ناڕازیی، هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هه‌موو جارێك به بێ هیچ وه‌ڵامێكی ڕوون له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاموزش و په‌روه‌رش گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان. ده‌شڵێن: ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه حه‌قی بیمه‌كانیان خۆیان په‌رداختی ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زیاتری له سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ژیانی ئه‌وان داناوه.