رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لمانی پێش ده‌بستانی شاری ئیزه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌چوونه‌وه سه‌ركاره‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای ئۆستانداری خووزستان كۆبوونه‌وه .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌و مۆعه‌لمانه له ساڵی ١٣٩٧ی هه‌تاوییه‌وه له ڕێگای به‌یاننامه‌ی ئیداره‌ی گشتی ئامووزش و په‌روه‌رشه‌وه ، له مه‌دره‌سه ده‌وڵه‌تییه‌كان خه‌ریكی كار بوون و مانگانه له گیرفانی خۆیان بڕی ٧٠٠ هه‌زاریش حه‌قی بیمه‌یان داوه به‌ڵام دواتر له ساڵی ١٣٩٩ی هه‌تاوییه‌وه له دوای گۆڕینی به‌رپرسی ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشه‌وه ئه‌و مۆعه‌لمانه هه‌موویان له كار ده‌ركراون هه‌تا ئێستا چاره‌نووسی كارییان ناڕوونه.