ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی قۆناغی سه‌ره‌تایی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێرانه‌وه چوونه‌ته تاران و به كۆبوونه‌وه به‌رانبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به خواسته‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مۆعه‌لیمانی قۆناغی سه‌ره‌تایی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووقه‌كان و دامه‌زراندنیان له ئامووزش و پهروهوش بوون. شایانی باسه كه له‌ماوه‌ی ڕۆژان و حهوتۆهكانی ڕابردوودا مۆعه‌لیمانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم خوازیاری دامه‌زران و له‌ناوچوونی نابه‌رابه‌ری بوون.