کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی مۆعه‌لیمانی شاره‌كانی ئه‌هواز وشیراز

كۆمه‌ڵێك له‌ مۆعه‌لیمانی شاره‌كانی ئه‌هواز و شیراز، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی مۆعه‌لیمان، به‌ شێوه‌ی جیاجیا  و له‌ به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئه‌و دوو ئۆستانه‌، كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش ساڵی ٩٤ی هه‌تاوی بڕیاری جێبه‌جێ كرانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌یی مۆعه‌لیمانی ده‌ركرد، به‌ڵام دواتر ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ به‌ بیانووی “نه‌بوونی ڕه‌دیفی بوودجه‌” جێبه‌جی نه‌كرا و ناڕه‌زایه‌تی مۆعه‌لیمانی لێكه‌وته‌وه‌. به‌ پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ مۆعه‌لیمان به‌ چوار ڕۆتبه‌ی جیاواز دابه‌شكراون له‌وانه‌، “مۆڕه‌بی مۆعه‌لیم”، “ئۆستادیار مۆعه‌لیم”، “دانشیار مۆعه‌لیم” و “ئۆستاد مۆعه‌لیم” كه‌ هاوڕیز له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیان له‌ زانكۆ، له‌ سه‌دا ٨٠ی ئه‌و حقووقانه‌ وه‌ربگرن به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ تا ئێستا له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆردوومانی بنكه‌ و باره‌گاكانی حیزبی دیمۆكرات و پژاك له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌

komalah

مانگرتن له‌ خواردنی ڕۆژنامه‌نووسێك له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 22 كه‌سی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌

komalah

درێژه‌ی خۆپێشاندانه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

komalah

ناڕه‌زایه‌تی ١٢٠٠ كرێكاری په‌یمانی شیركه‌تی موخابراتی ئیسفه‌هان

komalah

بێكاربوونی ١٣٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی “كه‌سرا پۆلیمر”ی یه‌زد

komalah