ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی خه‌ریدی خه‌ده‌ماتی یه‌زد به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رانبه‌ر بینای ئیداره‌ی گشتی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئه‌و ئۆستانه خوازیاری وه‌رگرتنی ته‌واوی حقووقه دواكه‌وتووه‌كانیان بوون .
به پێی ڕاپۆرته‌كان له ساڵانی ڕابردوودا به‌رپرسانی ڕژیم گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان به ناوی خه‌ریدی خه‌ده‌ماتی ئامووزش و په‌روه‌رشه‌وه جێبه‌جێ كردووه و به‌و هۆیه‌وه به‌شێك له مه‌دره‌سه دهلهوڵهتییهكانیان داوه‌ته به‌شی كه‌رتی تایبه‌ت و له سه‌ر ئه‌و بوواره ڕاهینانیان به كۆمه‌ڵێك مۆعه‌لیم كردووه . به‌ڵام ئه‌و مۆعه‌لیمانه سه‌ره‌ڕای شه‌ش ساڵ كاركردن له‌و به‌شه‌دا نه ئه‌منییه‌تی كارییان هه‌یه و نه حقووقه‌كانیان له سه‌ر واده‌ی دیاری كراوی په‌رداخت ده‌كرێت. هه‌ر بۆیه ڕایانگه‌یاندووه هه‌تا وه‌رگرتنی ته‌واوی حقووقه دواكه‌وتووه‌كانیان له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن .