ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌ڵیمانی خانه‌نشینكراوی ساڵی ١٣٩٩ی هه‌تاوی شاره‌كانی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی پاداشتی خانه‌نشینكراویان، چوونه تاران و له به‌رده‌م بینای “سازمانی به‌رنامه و بودجه” كۆبوونه‌وه.
مۆعه‌لیمانی خانه‌نشینكراوی شاره‌كانی خوڕه‌م ئاباد، برووجرد، ساری، شیراز، ئیسفه‌هان، خوڕه‌مشه‌هر، تاران، قۆم، مه‌ڵایر، ته‌ورێز، زه‌نجان، هه‌مه‌دان، ئه‌راك، ئه‌هواز، كرمان، یاسووج، بجنوورد و جه‌هرۆم له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار بوون و به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه كه له به‌رانبه‌ر “سازمانی به‌رنامه و بودجه” بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به ده‌ستێوه‌ردان و هێرشی هێزه‌چه‌كداره‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر مۆعه‌لیمانی ناڕازی بڵاوه‌ی پێكراوه.