كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی حه‌قولته‌دریسی سه‌رتاسه‌ری ئێران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، به چوون بۆ شاری تاران و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان بوون.
مۆعه‌لیمانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشمی ئێعتڕازیی، خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه سه‌باره‌ت به بارودۆخی دامه‌زراندنیان بوون. ناڕازییان هه‌روه‌ها داوایان له به‌پرسانی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش كردووه كه به‌ڵێنه‌كانیان به‌كرده‌وه ده‌ربێنن.