ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، موعه‌لیمانی ته‌رحی خه‌رید خه‌ده‌مات ئاموزشی و حمایه‌تی یه‌زد له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كار و گوزه‌رانیان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری ڕژیم له‌و شاره، كۆبوونه‌وه.
موعه‌لیمانی ته‌رحی خه‌رید خه‌ده‌مات ئاموزشی و حمایه‌تی یه‌زد كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له ئاست بارودۆخی خراپی ناله باری كاری و گوزه‌رانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، خوازیاری دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كاری و جێبه‌جێ كردنی كێشه‌ی پێوه‌ندیدار به بیمه‌كانیان بوون. موعه‌لیمانی ناڕازیی هه‌روه‌ها به وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، له ئاست بارودۆخی ناله‌باری كاری و حقوقه دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.