كۆمه‌ڵێك له مرعه‌لیمانی شاغڵ و خانه‌نشینكراوی شاره‌كانی “خۆڕه‌م ئاباد”، “ئه‌هواز”، “ئابادان”، “مه‌شهه‌د”، “كرماشان”، “سنه”، “ئیزه” و “ئالیگوودهرز”، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ئامووزش و پهروهروشی شاره‌كانیان، كۆبوونه‌وه.
مۆعه‌لیمانی شاغڵ و خانه‌نشینكراو، خوازیاری به‌ڕێوه‌چۆنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان له ئاستی ٨٠ له سه‌دی مامۆستایانی زانكۆ، هه‌روه‌ها هاوسانسازی حقووقی خانه‌نشینكراوان بوون. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌و كۆبوونه‌وانه به دوای بانگهێشتی سه‌رانسه‌ری مۆعه‌لیمانی كیشوه‌ر ده‌ستی پێكردووه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا مۆعه‌لیمانی كارنامه سه‌وز بۆ ١٨مین ڕۆژی به‌رده‌وام و له ناڕه‌زایه