ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له باخدارانی “كوهده‌شت” به كۆبوونه‌وه و ڕژاندنی به‌رهه‌می هه‌ناری باخه‌كانیان له‌به‌رده‌م جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی ئه‌و شاره، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به باروودۆخی خراپی كه‌شاوه‌رزان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، باخدارانی ناوچه‌ی “زیرته‌نگ سیاب”ی سه‌ر به شاری كوهده‌شت، له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی جیهادی كه‌شاوه‌رزی ئه‌و شاره به باروودۆخی خراپی باخداران و جێبه‌جی نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، له ناوه‌ندی ئه‌و ئیداره‌یه كۆبوونه‌وه و خوازیاری قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زه‌ره و زیانی ئه‌مساڵیان به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بوون.