كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌سه‌ر چۆمی وشك بووی “زایه‌نده‌ڕوود” ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی له‌و ڕێپێوانه، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست نه‌دانی حه‌قئاوه و وشك بوونی چۆمی “زایه‌نده‌ڕوود” ده‌ربڕیوه. كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی له ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی ئه‌م مانگه به كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام له به‌رانبه‌ر شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و هه‌روه‌ها سه‌دا و سیمای ئیسفه‌هان، خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان بوون. ناڕازییان له‌و كۆبوونه‌وه تۆڕه‌یی خۆیان له ئاست سه‌ره‌نج نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داواكارییه‌كانیان به وتنه‌وه‌ی دروشم و هه‌ڵكردنی خێوەت له‌سه‌ر ئاوەرۆی وشك بووی ئه‌و چۆمه نیشان دا.