كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی ئیسفه‌هان، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به كۆبوونه‌وه له نێو ده‌فته‌ری “حه‌سه‌ن میرزایی” نوێنه‌ری مه‌جلسی ڕژیم، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بێ ئاوی و گاڵته‌كردنی ئه‌و نوێنه‌ره به كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی، ده‌ربڕی.
“حه‌سه‌ن میرزایی” هه‌ر ئه‌و نوێنه‌ره‌یه كه له وڵامی ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزان وتبووی:” بڕۆن نوێژی باران بكه‌ن”. یه‌كێك له به‌شداربووان به ناوبراوی ڕاگه‌یاند: كاتێك كه زانستیت له‌سه‌ر كارێك نییه گاڵته به‌خه‌ڵك مه‌كه، گه‌ر سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كه‌وشاوه‌رزان زانیارییت ئه‌وێت له‌گه‌ڵ هاوكاران و ئه‌ندامانی سینفه‌كه‌مان گفتگۆ بكه”. به وته‌ی كه‌شاوه‌رزان ڕێكاره ناكاره‌مه‌كانی ده‌وڵه‌ت زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به به‌رهه‌مه‌كانیان گه‌یاندووه و وڵامده‌ره‌وه‌ی داوكارییه‌كانیان نین.